لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی خۆی ١١٠ کەس بریندار بوون

مانگی سووری ئێران راگەیاند کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی خۆی لە خۆی و سەلماس ١١٠ کەس بریندار بوونەتەوە.
ئەمڕۆ لە شاری خۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ رووی دابوو.
بوومەلەرزەکە لە ناوچەکانی دەوروبەر هەست کرا و لە چەندین گوند و شار بووە هۆی زیانی ماددی.
بە پێی راگەیەندراوی مانگی سووری ئێران، ١١٠ هاوڵاتی لە کاتی هەڵاتن بریندار بوونەتەوە و ١٧یان لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆیان دەکرێت.
هەروەها باسی لەوە کرد کە لێکۆلینەوە لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە کۆتایی هاتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ ڕێگاکان بوونەتە وەک دەریاچە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە رێگاکاندا گیریان خوارد.
پەکەکە راگەیاند، هەفتەی رابردوو کۆنگرەیان رێکخستووە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندن و دانانی چەکیان داوە.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.